گۆرانیبێژی لاوی كورد دلاوه‌ر سالح, له ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری خۆیدا یه‌كه‌مین گۆرانی تۆماركرد, دلاوه‌ر ئاشكرایده‌كات، كە ئه‌م كاره هونه‌رییه‌ی تۆماری كردووه ، ئاوازه‌كه‌ی له لایه‌ن ئاوازدانه‌ری كورد " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " دانراوه و " ئاكام اگری " یش تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه و كاره‌كانی دابه‌شكردنی گۆرانییه‌كه‌ش له لایه‌ن " ئاریۆس حه‌مه سه‌عید " ئه‌نجامدراوه .
دلاوه‌ر سالح له ساڵی 1992 له وڵاتی ئێران له دایك بووه و به تۆماركردنی گۆرانییه‌ك ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری خۆی كرد‌و پێی وایه ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری گۆرانكارییه‌كی تازه‌یه له رووی هونه‌ره‌وه .