دلاوه‌ر ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری بریتییه‌ له‌ گۆرانیه‌ك

دلاوه‌ر ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری بریتییه‌ له‌ گۆرانیه‌ك
گۆرانیبێژی لاوی كورد دلاوه‌ر سالح, له‌ ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری خۆیدا یه‌كه‌مین گۆرانی تۆماركرد, دلاوه‌ر ئاشكرایده‌كات، كە ئه‌م كاره‌ هونه‌رییه‌ی تۆماری كردووه‌ ، ئاوازه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن ئاوازدانه‌ری كورد " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " دانراوه‌ و " ئاكام اگری " یش تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌ و كاره‌كانی دابه‌شكردنی گۆرانییه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن " ئاریۆس حه‌مه‌ سه‌عید " ئه‌نجامدراوه‌ .

دلاوه‌ر سالح له‌ ساڵی 1992 له‌ وڵاتی ئێران له‌ دایك بووه‌ و به‌ تۆماركردنی گۆرانییه‌ك ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری خۆی كردو پێی وایه‌ ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری گۆرانكارییه‌كی تازه‌یه‌ له‌ رووی هونه‌ره‌وه‌ .
Top