عه‌زیز وه‌یسی گۆرانییه‌كی هه‌ورامی بڵاوده‌كاته‌وه
ئەم هونەرمەندە لە گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دەردەكەوێت كاتی كلیپكردنی گۆرانییه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كە سه‌یدی تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه و خۆی ئاوازی بۆ ئاماده كردووه، له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری كلیپكردنی بۆ ده‌كرێت.
عەزیز وه‌یسی ده‌ڵێ "گۆرانییه‌كه جیاوازه له گۆرانییه‌كانی ترم، به‌م زووانه گوێبیستی ده‌بن و هه‌مووتان به دڵتان ده‌بێت".
عه‌زیز وه‌یسی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆكلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه، گۆرانییه‌كانی به‌شێوه‌ی شاده،چەندین جار له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئه‌ورووپا ئاهه‌نگ و كۆنسێرت ساز كردووە .