(پریانكا شۆپرا)ی ئەستێرەی بۆڵیوود و باڵیۆزی نیازپاكی لە یونسێف, چەند وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە كاتێك كە سەردانی كەمپێكی ئاوارەكانی كاولكارییەكەی میانماری بەسەر كردەوە لە ڕۆهێنغا لە شاری كۆكس بازار لە بەنگلادش , هەر بەم هۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئەنستگرام) لە پاڵ بڵاو كردنەوەی وێنەكانی خۆی لە نێو ئاوارەكان, داوا لە هەواداران و دۆستانی كرد كە هاوكاری بن و هەموو پێكەوە بتوانن كەمێك لە ئازاری ئەو پەنابەرانە كەم بكەنەوە .
ئەم ئەستێرەیەی بۆڵیوود بەوە ناسراوە كە هەردەم لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانە و حەز بەوە دەكات كە كارێكی مرۆڤایەتی ئەنجام بدات, ساڵی ڕابردوو سەردانی ئاوارەكانی سووریای كرد لە ئوردن و لە نزیكەوە گوێی لە داواكارییەكانیانی بگرێت .