ده‌رباز سەرقاڵی به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌ك گۆرانییه‌

ده‌رباز سەرقاڵی به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌ك گۆرانییه‌
هونه‌رمه‌ندی لاوی ده‌ڤه‌ری ره‌واندوز " ده‌رباز شێرزاد " له‌ ئێستادا سارقاڵی به‌رهه‌مهێنان و تۆماركردنی ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می هونه‌ری تازه‌یه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ساڵی 2005 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ ، وە له‌ دوای ئه‌م ئه‌لبوومه‌وە جگه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌ك گۆرانی به‌ شێوه‌ی " سینگل " تاك هیچ به‌رهه‌مێكی به‌ شێوه‌ی ئه‌لبووم به‌رهه‌منه‌هێناوه‌ .

ده‌رباز ئاشكرایده‌كات ، له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی دوو گۆرانییه‌ ،یه‌كێكیان به‌ ناوی " تا دڵی منت به‌ده‌ستهێنا " كه‌ كاری ده‌نگ و موزیكی له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی موزیكژن " نیهاد سابیر " ته‌واو بووه‌ و ته‌نیا ماوه‌ كاری كلیپی بۆ ئه‌نجامبدرێت .

گۆرانی دووه‌می ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانی " فاتمۆكێ " كه‌ گۆرانییه‌كی كرماجییه‌ و له‌ باوكی بۆ ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا خه‌ریكی ئاماده‌كارییه‌ بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌.

به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی " ده‌رباز " بریتییه‌ له‌ لاوكی " ئه‌رێ گۆلێ " كه‌ پێشتر به‌ ده‌نگی هونه‌رمه‌ند " هاوتا ئه‌سعه‌د " تۆماركراوه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ، ناوبراو به‌ نیازه‌ جارێكی دیكه‌ و به‌ شێوازێكی دیكه‌ تۆماری بكاته‌وه‌ و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك كاره‌كانیان ته‌واو ده‌بێت و بڵاویان ده‌كاته‌وه‌ .
Top