ئەنتۆنیۆ هۆبكنز نهێنییەكی خێزانی ئاشكرا دەكات
ئەویش ئەوەیە كە (هۆبكنز) لە كچەكەی جیا بووەتەوە و هیچ شتێك دەربارەی نازانێت, وە بە درێژایی ماوەی 20 ساڵە ئاگاداری ئەو نییە كە چی دەكات و لە كوێیە, هۆكاری ئەم جیابوونەوەی ڕوون نەكردەوە كە چی هۆكار بووە بەو شێوەیە پشتی لێبكات, وە ئەوەشی دووپات كردەوە كە ئەو ئامادە نییە جارێكی تر لەگەڵ كچەكەی ئاشت بێتەوە و پەیوەندییان ئاسایی ببێتەوە, هەر لە درێژەی ووتەكانیدا ئەوەشی ڕاگەیاند كە ئەو نازانێت ئاخۆ لە ئێستادا بووەتە باپیرە و نەوەی هەیە یان نا .