مەروان حەمە خورشید ئەلبۆمێكی گۆرانی بڵاو دەكاتەوە

مەروان حەمە خورشید ئەلبۆمێكی گۆرانی بڵاو دەكاتەوە
گۆرانیبێژی دیاری كورد , مەروان حەمە خورشید بە بۆنەی هاتنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە نوێترین ئەلبۆمی گۆرانی خۆی بڵاو دەكاتەوە .

ئەم هونەرمەندە لە بارەی ئەلبۆمە گۆرانییەكەیەوە ڕایگەیاند: ئەم ئەلبۆمە سەرجەم كارەكانی لە توركیا ئەنجام دراوە و (هێمن حسێن) كاری میوزیكی بۆ كردووە و خۆم ئاوازەكانم داناوە , هەروەها ووتی : هەریەكە لە (گۆران عەباس, محەمەد شاد و دڵشاد خەلیل) تێكستی گۆرانییەكانیان نووسیوە. بڕیارە ئەم ئەلبۆمە لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاو بكرێتەوە .
Top