ئەمیتاب: هیچ سەروەتێكم نییە

ئەمیتاب:  هیچ سەروەتێكم نییە
زۆر لە هەوادارانی سینەما ئەمیتاب باتشان بە پادشای بۆڵیۆد دەزانن، بەڵام ئەو حەز دەكات كە زیاتر بە كوڕی شاعیری ناسراوی هیندی هاریڤانش رای باتشان بیناسێنن، چونكە ئەو هەمیشە حەز دەكات لە نێو خەڵكیدا بژیت و جیای نەكەنەوە و وەك خۆی دەڵێ تاكە سەروەتی خۆشەویستی خەڵكە.
ئەمیتاب لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی (IANS) لە بارەی جیاوازی خۆی لەگەڵ كەسایەتییە ناودارەكانی تر وەك ئەستێرەكانی بۆڵیۆد دەڵێ: خۆشەویستی من بۆ سینەما بێ سنوورە، كاری من لە سینەما زۆر كارم بەسەردا فەرز دەكات، هەرچەندە من نامەوێ خۆم لە خەڵك جیابكەمەوە، چونكە پەیامی من لە گشت كارە سینەماییەكانمدا گەیاندنی ئێش و ئازارەكانی خەڵكە بەتایبەتی كێشە كۆمەڵایەتییەكان خەڵك هەژار و نەدار.
ئەمیتاب هەروەها دەڵێ: بە هۆی ئەو رۆڵانەی من لە سینەمادا بینیومە زۆر جار وا پێویستە بووە كە ماوەیەكی زۆر لە نێو خەڵكی هەژاردا بژیم بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگادار وردەكارییەكانی ژیانیان بم و بە واقعی هەست بە ئازارەكانیان بكەم ئەمەش وایكردووە من خۆشەویستییەكی راستەقینە لە نێوانماندا دروست بێت.
لە درێژەی لێدوانەكەیدا ئەمیتاب دەڵێ: من هیچ سەروەتێكم نییە، سەروەت و سامانی باوكم بۆ گرنگترین شتە لای من و هەمیشە هەوڵ دەدەم ئەو سەروەت بپارێزم و پتەوی بكەم، چونكە ئەو خۆشەویستییەی هیندییەكان بۆ باوكمان هەیانە دووبارە نابێتەوە و بە هەموو موڵكی دنیا ناكڕێت.
Top