ناكۆكی سیاسی دەكەوێتە نێوماڵی ئەنجلیناوە

ناكۆكی سیاسی دەكەوێتە نێوماڵی ئەنجلیناوە
دوای جیابوونەوەی ئەنجلینا جۆلی و براد بێت گرفتی جۆراوجۆر بەرۆكیان بەرنادات بۆیە بوونەتە باسی رۆژنامە و گۆڤار و كەناڵەكان و هەر رۆژێك باس و بابەتێكیان دەربارەیان بڵاو دەكردەوە وەك بارودۆخی دەروونییان، چارەنووسی منداڵەكانیان، پەیوەندی نوێی سۆزدارییان و چەندین بابەتی دیكە.
ئێستا كێشەیەكی دیكە بەرۆكی ئەنجلینای گرتووە ئەویش پەیوەندیی نێوان ئەنجلینا و منداڵەكانیەی كە پێدەچێت بەرەو خراپی هەنگاو بنێت بەتایبەتی لەگەڵ مادۆكسی كوڕی كە تەمەنی 16 ساڵانەیە و بەپێ چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە ئەنجلینا پەیوەندییەكەیان بەرەو رێگایەكی داخراو دەچێت بە هۆی رەفتارەكانی ئەنجلینا و ئێستا بیر لەوە دەكاتەوە كە لەگەڵ براد بژیت، سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند كە براد بەو بیرۆكەیە رازی نییە و داوای لە كوڕەكەی كردووە كە بە جددی بیر لەو كارە بكاتەوە بەر لەوەی بڕیارێكی لەو جۆرە بدات.
مادۆكس گەورەترین كوڕی ئەنجلینایە و لە ساڵی 2007 لە وڵاتی كەمبۆدیا تەبەننی كردووە و ئێستا ئەنجلینا بە هۆكاری سەرەكیی گرفتەكان دەزانێت لەلایەكی دیكەوە چەند سەرچاوەیەك ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە ناكۆكی نێوان ئەنجلینا و كوڕەكەی مۆركێكی سیاسیی وەرگرتووە بەهۆی پۆل پۆتی سەرۆكی پێشووی كەمبۆدیا كە بووە هۆی كوشتنی (3) ملیۆن كەس و ئاوارە بوونی هەزاران خێزان، بەڵام ئەنجلینا زۆر بڕوای بەم قسانە نییە و بە راستی نازانێت ئەمەش بۆتە هۆی توڕەبوونی مادۆكس كە بە هەموو شێوەیەك دژایەتی خۆی بۆ ئەم هەڵوێستەی ئەنجلینا دەربڕیوە و پێیوایە كە ناحەقییەكی زۆر بەرامبەر بە گەلی كەمبۆدیا دەكات.
Top