لە ھەولێر رێز لە ئەحلام حەجی دەنرێت

لە ھەولێر  رێز لە ئەحلام حەجی  دەنرێت
لە ئەمریکاوە و دوای بەشداری کردنی بە چەندین چالاکی میدیایی و مرۆیی شاجوانی پێشووی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و میدیاکاری مەغریب ئەحلام حەجی گەیشتە شاری ھەولێر.
لەم سەردانەیدا ئەحلام حەجی سەردانی مزگەوتی ئالتونی خێرخوازی کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری کارەکان رێکخراوی ئالتونی خێرخوازی بێت، ھەروەھا لەلایەن دەزگای ناوبراوەوە رێز لە خاتو ئەحلام نرا لە بەرامبەر ئەو کارانەی کە لە چوارچێوەی رێکخراوی (احلام الطفولة) پێشکەشی دەکات بە منداڵە بێ سەرپەرشتەکان لە سەرتاسەری جیھان.
شایەنی باسە ساڵی رابردووە ئەحلام حەجی بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی بڕێکی زۆر ھاوکاریی پێشکەش بە ئاوارەکانی کەمپی ھەرشەم کرد لە شاری ھەولێر و سەردانی قوتابخانەکانی کەمپی ناوبراوی کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشی راگوێزراوانی شاری موسڵ بێت.
Top