ھەڵوێست گۆرانییەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

ھەڵوێست گۆرانییەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
ھەڵوێست محەمەد، گۆرانیبێژی کورد، گۆرانییەکی نوێی خۆی بڵاو دەکاتەوە.

درەنگانی شەوی ڕابردوو 20/5/2018، ئافشین شوکری، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری کورد، لە بەشی ستۆریسی ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئانستگرام) ئاشکرای کرد، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا ھەڵوێست گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە، کە ئافشین کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە.

ئەو گۆرانیبێژە خەڵکی سلێمانییە، تا ئێستا گۆرانییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو گوێگریان ھەبووە، کلیپەکانیش بینەرێکی زۆریان ھەبووە، ھەروەھا لە چەند شوێنێکی جیاوازدا ئاھەنگ و کۆنسێرتی ئەنجام داوە.

basnews
Top