ھەردی و ئافشین گۆرانییەکی دوێتیان بڵاو کردەوە

ھەردی و ئافشین گۆرانییەکی دوێتیان بڵاو کردەوە
گۆرانی " هه‌زاران شه‌و " له‌ لایه‌ن هه‌ردو گۆرانیبێژ " هه‌ردی سه‌لامی و ئافشین شوكری " به‌ شێوه‌ی دوێت بڵاوكرایه‌وه‌ .

گۆرانی هه‌زاران شه‌و له‌ لایه‌ن هه‌ردی سه‌لامی تێكسته‌كه‌ی نوسراوه‌ و هونه‌رمه‌ند " ئافشین " خۆی كاری دابه‌شكردنی مۆزیك و ئاوازدانانی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ ،ئه‌م گۆرانییه‌ ته‌نیا به‌ شێوه‌ی ده‌نگ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش بریاریان نه‌داوه‌ له‌ چ كاتێك و له‌ كوێ كلیپ بۆ گۆرانییه‌كه‌ بكه‌ن .

ئه‌م گۆرانییه‌ دوێته یه‌كه‌م كاری ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌یه‌، پێشتر ته‌نیا وه‌ك تێكست نووس و ئاوازدانان هاوكاری یه‌كتریان كردووه‌ .

هه‌ردی سه‌لامی پێشتر له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانیبێژانی دیكه‌ گۆرانی دوێتی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ،ئافشین خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانی و كلیپه‌ ، تێكست و ئاوازیش بۆ گۆرانیبێژانی دیكه‌ ئاماده‌ ده‌كات .
Top