نه‌ریمان بابان پڕۆژه‌ی هەیە
نه‌ریمان بابان, له شاری سلێمانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا و باسی له‌وه كرد بۆ سازكردنی ئاهه‌نگێك له شه‌وی جه‌ژندا گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان, هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا،نه‌ریمان هۆكاری بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌ی بۆ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕانده‌وه و گوتی "بڕیارم داوه گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌لبوومه‌كه‌م به شێوه‌ی تڕاك بڵاو بكه‌مه‌وه".
نه‌ریمان بابان خه‌ڵكی سلێمانییه و له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووەوە ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، ئه‌و كات تیپی هونه‌ری بابانیان دامه‌زراندووه و یه‌كێك بوون له دیارترین تیپه هونه‌رییه‌كان، بابان خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه.