دینا سروودێکی ئایینی بڵاو کردەوە

دینا سروودێکی ئایینی بڵاو کردەوە
دینا، خانمە گۆرانیبێژی کورد، ئاشکرای کرد کە بە بۆنەی ھاتنی مانگی ڕەمەزانەوە، سروودێکی ئایینی بڵاو کردووەتەوە.

پێشنیوەڕی ئەمڕۆ چوارشەممە 16/5/2018، دینە لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) ئاشکرای کرد، کە کلیپێکی نوێی خۆی، کە سروودێکی ئایینی دەڵێتەوە و بە ناوی (طالع البدر علینا)يە، بڵاو کردووەتەوە.

دینا لەمبارەیەوە ڕاگەیاند: "ھونەرمەندی ئاوازدانەر ھەڵکەوت زاھیر ئاوازی بۆ ئەم بەرهەمە داناوە،وە ئەم سروودە یەکەم سروودی ئایینی منە، لە لوبنان (فادی حەداد)ی دەرھێنەری لوبنانی، کاری دەرھێنانی بۆ کلیپەکە کردووە".

ئەو خانمە گۆرانیبێژە یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەرییان بۆ دەکات، خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.
basnews
Top