فرمێسک ئەلبوومەکەی بڵاو دەکاتەوە

فرمێسک ئەلبوومەکەی بڵاو دەکاتەوە
فرمێسک حافیز، خانمە گۆرانیبێژی کورد، نوێترین ئەلبوومی خۆی بە ناوی (ئارەزووی فڕین) بڵاو دەکاتەوە, فرمێسک لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، لەمبارەیەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، کە سەرجەم کارەکانی ئەلبوومەکە تەواو بووە و لە ھەفتەکانی داھاتوودا بڵاو دەبێتەوە.

ئەو خانمە گۆرانیبێژە، لە بەشێکی پەیامەکەیدا دەڵێت: "زۆر بەم ئەلبوومە ماندوو بووم، ھەوڵم داوە چ لە ڕووی ماددی، چ مەعنەوی ئەوەی لە دەستم ھاتبێ کردوومە، ھیوادارم جێگای لەناو دڵی گوێگران بکاتەوە و ببێتە یادگارییەکی شیرین".

ئارەزووی فڕین، یەکێکە لەو گۆرانییانەی کە فرمێسک کاری کلیپی بۆ کردووە و پاش بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکەی، بڵاوی دەکاتەوە, فرمێسک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند ساڵێکە لە ئەورووپا دەژی.
Top