هەڤاڵ (زیكر) پێشكەش دەكات

هەڤاڵ (زیكر) پێشكەش دەكات
دوای چەند ساڵ بێدەنگی و پێشكەش نەكردنی هیچ بەرهەمێكی هونەری، هونەرمەندهەڤاڵ شێخانی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە سروودێكی ئایینی پێشكەش بە هەوادارانی خۆی دەكات بە ناوی (زیكر).
(زیكر)ی هەڤاڵ نزیكەی دوو ساڵە كاری بۆ دەكرێت و لە هەموو روویەكەوە بە كوالیتییەكی بەرزەوە ئەنجامدراوە لە تێكستی (زەیتۆ كانەبی) و دابەشكردنی موزیكیشی لەلایەن (شیاو كەمال) ئەنجامدراوە و موزیكژەنانی بە توانا شیاو كەمال ئەلەند خەیری، رەسەن فتح الله، ئالان زاهیر) و كاری موزیكی لە ستۆدیۆ سۆلۆ ئەنجامدراوە.
لە بارەی ئەم بەرهەمەوە هەڤاڵ شێخانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند: ئەم كارە نوێیەم دوای ماوەیەك بێدەنگی بەرهەم هات بە هاوكاری ژمارەیەك موزیكژەنی بە توانا، دوای كۆتایی هاتنی كارەكانیشی بە ڤیدیۆ كلیپ لە مانگی رەمەزان پێشكەشی هەوادارانمی دەكەم، سیناریۆی ڤیدیۆ كلیپەكەش لەلایەن بەڕێز رۆژگار عوسمان دانراوە و لەلایەن كۆمپانیای لیۆ فیلم پرۆداكشن ئەنجامدراوە لە دەرهێنان و وێنەگرتنی دلێر دلاوەرە، هەڤاڵ ئەوەشی وت ئەم بەرهەمە كە دیمەنەكانی كلیپەكە لە نێو سروشتی جوانی كوردستان وێنەی گیراوە پێشكەشە بە هەوادارانی دەكات.
Top