جۆنی دیب لــــە گرفتێكەوە بۆ گرفتێكی دیكە

جۆنی دیب لــــە گرفتێكەوە بۆ گرفتێكی دیكە
دوای ئەوەی بەر لە ماوەیەك ئەمبرد هیردی ئەستێرەی سینەمایی هۆڵیۆد سكاڵایەكی دژی جۆنی دیبی پێشكەش بە دادگا بەرز كرد و بۆ جنێو و قسەی ناشیرین و تەنانەت لێدانیش تۆمەتباری دەكات، ئەم جارەیان سكاڵایەكی دیكیە جیاواز لە دژی بەرز كراوەتەوە بۆ دادگا لەلایەن دوو پاسەوانە تایبەتەكەی.
دوو پاسەوانەكەی جۆنی دیب چەندین تۆمەتی جۆراوجۆریان دژی بەرز كردۆتەوە كە گرنگترینیان وەرنەگرتی كرێی كارەكەیان و رووبەڕووبوونەوەی مەترسی و خستنە نێو بارودۆخی مەترسیدار لەلایەن خودی دیبەوە تۆمەتباری دەكەن، بەپێی ماڵپەڕێكی هونەری ئەم دوو پاسەوانە بە ناوەكانی یۆجیان ئەریۆلا و مێگیل سانشێزە كە كارمەندی كۆمپانیایەكی ئەمنین و ئەركی پاسەوانیەتی كردنی جۆنی دیبیات پێ سپێردراوە و لە ساڵی 2016 هێنراونەتە لای دیب و وا رێككەوتوون كە گشت شایستە داراییەكانیان وەرگرن و بیمەشیان بۆ دابین بكرێت لەلایەن جۆنی دیبەوە، بەڵام بەپێچەوانەی گرێبەستی نێوانیان كاری نەكردووە و سەرپێچیی كردووە لەو گرێبەستە.
دوو پاسەوانە لە سكاڵاكەیاندا ئەوەشیان باس كردووە كە دیب ئەركی دانیشتن لەلای منداڵەكەی پێ سپاردوون لە هەمان كاتدا وەك شوفێریش كاریان كردووە بۆ گواستنەوەی خۆی و خێزانی بۆ هەر شوێنێك كە بیەوێ سەرەڕای ئەنجامدانی چەند كارێكی نایاسایی ئەمەش وای لێكردوون كە هەست بەوە بكەن ژیانیان لە مەترسیدا بێت لەو كاتەی كاریان لەگەڵیدا كردووە.
Top