جۆنی دیب لــــە گرفتێكەوە بۆ گرفتێكی دیكە
دوو پاسەوانەكەی جۆنی دیب چەندین تۆمەتی جۆراوجۆریان دژی بەرز كردۆتەوە كە گرنگترینیان وەرنەگرتی كرێی كارەكەیان و رووبەڕووبوونەوەی مەترسی و خستنە نێو بارودۆخی مەترسیدار لەلایەن خودی دیبەوە تۆمەتباری دەكەن، بەپێی ماڵپەڕێكی هونەری ئەم دوو پاسەوانە بە ناوەكانی یۆجیان ئەریۆلا و مێگیل سانشێزە كە كارمەندی كۆمپانیایەكی ئەمنین و ئەركی پاسەوانیەتی كردنی جۆنی دیبیات پێ سپێردراوە و لە ساڵی 2016 هێنراونەتە لای دیب و وا رێككەوتوون كە گشت شایستە داراییەكانیان وەرگرن و بیمەشیان بۆ دابین بكرێت لەلایەن جۆنی دیبەوە، بەڵام بەپێچەوانەی گرێبەستی نێوانیان كاری نەكردووە و سەرپێچیی كردووە لەو گرێبەستە.
دوو پاسەوانە لە سكاڵاكەیاندا ئەوەشیان باس كردووە كە دیب ئەركی دانیشتن لەلای منداڵەكەی پێ سپاردوون لە هەمان كاتدا وەك شوفێریش كاریان كردووە بۆ گواستنەوەی خۆی و خێزانی بۆ هەر شوێنێك كە بیەوێ سەرەڕای ئەنجامدانی چەند كارێكی نایاسایی ئەمەش وای لێكردوون كە هەست بەوە بكەن ژیانیان لە مەترسیدا بێت لەو كاتەی كاریان لەگەڵیدا كردووە.