تاتۆكەی دیبیكا هەرای نایەوە

تاتۆكەی دیبیكا هەرای نایەوە
دیببكا بادۆكۆن یەكێكە لەو كچە ئەكتەرانەی بۆڵیۆد كە بەوە ناسراوە گرنگییەكی زۆر بە ئەنجامدانی وەرزش و مەشقە وەرزشییەكان دەدات بەشێوەیەكی رۆژانە و بە بەشێكی دانەبڕاوەی ژیانی دادەنرێت و میدیاكانیش گرنگیی بەم لایەنەی ژیانی دەدەن، بەڵام لە ماوەی رابردوودا میدیاكانی هیندستان گرنگییان بە بابەتێكی دیكە دا.
بەم دواییە دیبیكا تاتۆیەكی نوێی لەلای پشتەوەی ملی داوە، بۆیە میدیاكان گرنگییەكی بێ هاوتایان بەو بابەتە دا، بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەكی دیبیكا لەگەلأ راهێنەرەكەی لە مانهاتن لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لەم وێنانەدا ئەو تاتۆ نوێیە بە ئاشكرا دیارە ئەمەش سەرنجی هەموو لایەكی راكێشا، چونكە لە شوێنی هەمان تاتۆی پێشوویەتی كە بە (RK) ناسراوە و ساڵی 2008 نەخشاندبووی، بەڵام گۆڕانكارییەكی تێدا دیارە و كۆمپانیاكانی ئەنتەرنێتیش گرنگییەكی زۆریان پێدا دوای بڵاوبوونەوەی وێنەكان.
لەلایەكی دیكەوە دیبیكا خۆی ئامادە دەكات بۆ ئامادە بوون لە فیستیڤاڵی سینەمایی «كان» كە یەكێكە لە فیستیڤاڵە گەورەكانی جیهان و بڕیار وایە بەم نزیكانە بە بەشداری سەدان ئەستێرەی سینەمایی لە زۆربەی وڵاتان ئەنجام بدرێت.
Top