كیت ئامۆژگاری كچە هونەرمەندەكان دەكات
وینسلتی پاڵەوانی فیلمی تایتانیك داوا لە كچە ئەكتەرەكان دەكات كە بەر لە هەر شتێك پێویستە لەو بۆنە جیهانییە گەورانەدا ئەو جلوبەرگانە هەڵبژێرن كە زۆرترین بەشی لەشیان داپۆشێت لە جیاتی ئەوەی رووت و ورووژێنەر بن. وینسلتی تەمەن 42 ساڵ دەڵێ: ئەو ئافرەتانەی زۆرترین بەشی لەشیان دەردەخەن و زیادەڕەوی دەكەن، ئامانجیان ئەوەیە كە سەرنجی ئامادەبووان بۆ لای خۆیان رابكێشن، من خۆم بەر لەوەی بناسرێم و بەشداری لە فیلمی تایتانیكدا بكەم، هەمیشە پابەندبووم بەوەی جلوبەرگەكانم ورووژێنەر نەبن و دوورن لە راكێشانی سەرنجی خەڵك، چونكە دایكم هەمیشە ئەو ئامۆژگارییەی دەكردم.
پاڵەوانی فیلمی تایتانیك هەروەها دەڵێ: من نیگەران و پەست دەبم كاتێك دەبینم هەندێك لە ئافرەتان بەشێكی زۆری لەشیان بە دەردەخەن و خۆیان رووت دەكەنەوە، چونكە تاكە ئامانجیان لەم كارە ئەوەیە كە پیاوەكان سەیریان بكەن و چاویان تێببڕن، دەركەوتن لە فیلم هەرچۆنێك بێت جیاوازە لە دەركەوتن لە دەرەوە، چونكە لە فیلمەكەدا ئەوە رێنماییانەی دەرهێنەر پێت دەڵێت، پێویست جێبەجێیان بكەی بۆ سەركەوتنی رۆڵەكەت لە فیلمەكەدا، بەڵام لە دەرەوە هیچ كەسێك ناچار نییە خۆی رووت بكاتەوە، چونكە ئەم رەفتارانە زۆر ناشیرین و قێزەوەنن و بەر لە هەر كەسێك زیان بە ناوبانگی خودی ئەكتەرەكە دەگەیەنن.