شاكێرا لە لوبنان كۆنسێرتك ساز دەكات

شاكێرا لە لوبنان كۆنسێرتك ساز دەكات
شاكێرای گۆرانیبێژی كۆڵۆمبی و بە بنەچە لوبنانی ڕایگەیاند كە بەم نزیكانە لە لوبنان كۆنسێرتێك ساز دەكات ئەمەش بەشێكە لە گەشتە هونەرییەكەی EL DORADO WORLD TOUR” لە 13ی تەمموزی ئەمساڵ , ئەم ئاهەنگە لە پاڵ فیستیڤاڵی (مهرجانات الأرز الدولية) دەبێت كە كۆمەڵێك چالاكی هونەری و كەلتووری لە خۆ دەگرێت و دەست دەكرێت بە دابەشكرنی خەڵاتی ڕێزلێنان .

لیژنەی ئەم فیستیڤاڵە پێشبینی ئەوە دەكەن كە زیاتر لە 14000 كەس تێیدا ئامادەبن, هەر بۆیە لە ئێستادا پلان داڕێژراوە و هەماهەنگی لە نێوان ئەو كۆمپانیایەی كە ڕێكخەری فیستیڤاڵەكەیە و شارەوانی ناوچەی فیستیڤاڵەكە هەیە بۆ ئەوەی كێشە و جەنجاڵی لە شەقامەكانی ئەو ناوچەیە درووست نەبێت .

شاكێرا لە ماوەی ڕابردوو بە هۆی خراپی تەندرووستییەوە بۆ ماوەیەك ئاهەنگ و كۆنسێرتەكانی ڕاگرت , چونكە مەترسی لە سەر ژیانی هەبوو , بۆیە پزیشكان پێیان ڕاگەیاند كە ئەگەری ئەوەی لە سەرە دەنگی لە دەست بدات .
Top