گۆران نووری بەرهەمێكی ئایینی بڵاو دەكاتەوە

گۆران نووری بەرهەمێكی ئایینی بڵاو دەكاتەوە
گۆرانیبێژی كورد گۆران نووری, بە نیازە بەرهەمێكی گۆرانی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بڵاو بكاتەوە, ئەم گۆرانییە ئاریۆس حەمە سەعید ئاوازەكەی بۆ ئامادە كردووە, یەكەمین جارە ئەم هونەرمەندە گۆرانییەكی ئایینی بڵاو بكاتەوە .

ئەم گۆرانییە سەرجەم كارە تەكنیكییەكانی تەواو بووە و تاكو ئێستا كاتی بڵاوكردنەوەی ئەم بەرهەمە دیار نییە بەڵام پێدەچێت بەم نزیكانە بڵاوبكرێتەوە, دوا بەرهەمی ئەم هونەرمەندە بریتی بوو لە گۆرانی (ماچ) كە سەركەوتنێكی باشی تۆمار كرد و بینەرێكی زۆری هەبوو .
Top