چیمدی میدیا حوسێن گۆرانییەکی نوێی بڵاو کردەوە

چیمدی میدیا حوسێن گۆرانییەکی نوێی بڵاو کردەوە
چیمدی میدیا حوسێن، گۆرانیبێژی کورد، نوێترین گۆرانیی خۆی، بە ناوی (ئەڵا یار) بڵاو کردەوە.

میدیا حوسێن و چیمیدی تێکستی گۆرانییەکەیان نووسیوە و میدیا ئاوازی بۆ ئامادە کردووە، ڤینۆ پڕۆدەکشن کاری میوزیک و تۆمارکردنی دەنگی بۆ کردووە، گۆرانییەکە تەنیا بەشێوەی دەنگ بڵاو کراوەتەوە و کلیپی بۆ نەکراوە.

چیمدی کوڕی ھونەرمەند میدیا حوسێنە، پێشتریش گۆرانییەکی دوێتی لەگەڵ جێگری برای بە ناوی (بیستوومە) بڵاو کردووەتەوە.

ئەو کوڕەی میدیا حوسێن، چەند مانگێکە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و چەند گۆرانییەک و ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاو کردووەتەوە، میدیا خۆی ئاواز و تێکستی گۆرانی بۆ کوڕەکانی ئامادە دەکات.

basnews
Top