ماكرۆن بەشداری لە فیلمێكی دیكیۆمێنتاری دەكات

ماكرۆن بەشداری لە فیلمێكی دیكیۆمێنتاری دەكات
لە ئێستادا فیستیڤاڵی (كان)ی سینەمایی لە خولی (71)یكیدا بە ڕێوە دەچێت و ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی وڵاتی فەرەنسایش بەم نزیكانە وەكو ئەكتەرێك لەو فیستیڤاڵەدا دەردەكەوێت, ماكرۆن بەشداری لە فیلمێكی دیكیۆمێنتاری بە ناوی (La Traversée) دەكات و ڕۆڵی سەرەكی تێدا گێڕاوە و ماوەی فیلمەكە 90 خولەكە و ماوەی ڕۆڵی ماكرۆن لەو فیلمەدا 7 خولەكە .

ئەم فیلمە باس لەو گۆڕانكارییە سیاسی و كۆمەڵایەتییە دەكات كە ساڵی 1968 پاریسی گرتەوە, باس لە ڕووداوەكانی پاریس دەكات كاتێك كە قوتابیانی كۆلیژی نانتێر ناڕەزاییەكیان دەربڕی و ئەنجامەكەی بە دەنگ بەرز بوونەوەی چینەكانی تری ئەو شارە دەستی پێكرد و ئاسایشی شارەكە لە دەست دەرچوو و كاولكارییەكی زۆر لەوێدا ڕوویدا, لێرەدا ماكرۆن دەردەكەوێت كە باس لە ڕۆڵی ئایین بە سەر كۆمەڵگاوە دەكات كە پیاوانی ئایینی لەو بارودۆخەدا دەركەوتن و وەكو لایەنێكی فەرمان ڕەوا بوونیان هەبوو, بڕیارە ئەم فیلمە دیكیۆمینتارییە لە 16ی ئەم مانگە نمایش بكرێت .
Top