شاباز زەمانی کلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە
شاباز خۆی تێکستەکەی نووسیوە و موحسین چاڤۆشی ئاوازی بۆ داناوە، سیامەک فەقێ زادە کاری میوزیکی بۆ کردووە، ھەروەھا لە سلێمانی کاری وێنەگرتن و دەرھێنان بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کراوە.
ئەو گۆرانیبێژە ھەفتەی ڕابردوو گۆرانییەکی دوێتی لەگەڵ کارزان فارووق، بە ناوی (سەرخە سەر باڵم) بڵاو کردەوە.
شاباز زەمانی خەڵکی سلێمانییە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.
basnews