فەضل شاكری گۆرانیبێژی لوبنانی كە لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند ئەو دەست دەكاتەوە بە گۆرانی گووتن , ئەم گۆرانیبێژە لە ئێستادا بە دوو بەرهەمی گۆرانی گەڕایەوە ناو كاری هونەری, یەكێك لەو گۆرانییانەی كە بەرهەمی هێناوە بریتییە لە گۆرانی(شبعنا من التمثيل)كە بۆ زنجیرە درامای میسری(لدينا اقوال اخرى) ئامادە كراوە, كە خانمە ئەكتەری میسری (یوسرا) ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕێت, وە ئاوازی ئەم گۆرانییە لە لایەن عەمرو موستەفاوە ئامادە كراوە .
هەر لە پاڵ ئەمەشەوە فەضل شاكر گۆرانییەكی تری تۆمار كرد ئەویش بە ناوی (ليه الجرح) كە دوای هەشت ساڵ دوور كەوتنەوەی لە كاری هونەری ئەم گۆرانییەی بەرهەم هێنا .