میگان فۆكس هێرش دەكاتە سەر هۆڵێۆد
لەم ديمانەیەدا میگان فۆكس بەرهەمهێنەرانی سينەمای لە هۆڵيۆد بە (مايەپووچ لە رووی ئەخلاقييەوە) وەسف كرد. پاڵەوانی فيلمی (The Transformers) لەم بارەوە وتی: كەسانی ئاسايی ژيانيان مسۆگەرە و بيمەيان هەيە، بەڵام ئەكتەران كە خۆيشم يەكێكم لەوانە بە دەست زۆر گرفتەوە دەناڵێنين لە كاتی تۆماركردنی فيلمەكان، چونكە بەرهەمهێنەران و دەرهێنەران هەرچی توانا و وزەی ئەكتەر هەیە، هەوڵ دەدەن بيبەن، تەنيا بۆ سەركەوتنی فيلمەكانيان و دەستكەوتنی سەرمايەی زياتر، بەڵام بە هيچ شێوەیەك بۆيان گرنگ نييە ئەكتەر چی بەسەر دێت، دەست، يان قاچی بشكێت و تووشی رووداويش ببێتەوە، بۆیان گرنگ نییە.
هەر لە درێژەی ئەم دیمانەیەدا میگان فۆكس ووتی: ئەگەر هەرچییەكت بەسەر بێت، بەڵام خوێن لە دەموچاوت نەیەتە خوارەوە، گرنگیت پێنادەن و دەبێ بەردەوام بی لە كار و ويَنەگرتن، هەرچەندە رەنگە ئەكتەر تووشی نەخۆشی ببێت، بەڵام خەڵك لەمە تێناگەن و هەست بە ئازارەكانی ناكەن، لەلايەكی ديكەوە هيچ گەرەنتييەكی نووسراو نييە بۆ پاراستنی ئەكتەران لە رووی جەستەييەوە، بەداخەوە بەرهەمهێنەران ئەمەيان بەلاوە گرنگ نييە، تەنيا هەولَ دەدەن فيلمەكە بەو شێوەیە كۆتایی بێت كە خۆيان دايانناوە و وا بيردەكەنەوە لە گەڵ كۆتایی هاتنی فیلمەكە پەیوەندیییان بە ئەكتەرەوە كۆتایی دێت .