ھەردی گۆرانییەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممەی 8/5/2018، ھەردی سەلامی لە بەشی ستۆریسی ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) لە پۆستێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە گۆرانییەکی نوێی خۆی بڵاو دەکاتەوە و نووسیویەتی: "چاوەڕێی کارێکی ناوازە بن".
ئەم ھونەرمەندە یەکێکە لە دەرھێنەرە ناسراوەکانی کورد، ھەروەھا کاری دەرھێنانی ڤیدیۆ کلیپی بۆ چەندین گۆرانیبێژی کورد کردووە، چەند گۆرانییەکیشی گوتووە و بڵاویانی کردووەتەوە.