ھەردی گۆرانییەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

ھەردی گۆرانییەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
ھەردی سەلامی، دەرھێنەر و گۆرانیبێژی کورد، ئاشکرای کرد کە گۆرانییەکی نوێی خۆی بڵاو دەکاتەوە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممەی 8/5/2018، ھەردی سەلامی لە بەشی ستۆریسی ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) لە پۆستێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە گۆرانییەکی نوێی خۆی بڵاو دەکاتەوە و نووسیویەتی: "چاوەڕێی کارێکی ناوازە بن".

ئەم ھونەرمەندە یەکێکە لە دەرھێنەرە ناسراوەکانی کورد، ھەروەھا کاری دەرھێنانی ڤیدیۆ کلیپی بۆ چەندین گۆرانیبێژی کورد کردووە، چەند گۆرانییەکیشی گوتووە و بڵاویانی کردووەتەوە.
Top