بریانكا شۆپرا, سێ جار هەوڵی خۆ كوشتنی داوە

بریانكا شۆپرا, سێ جار هەوڵی خۆ كوشتنی داوە
بریانكا شۆپرای خانمە ئەكتەری بۆڵیۆد دوای ئەوەی نازناوی شاجوانی جیهانی لە ساڵی 2000 بە دەست هێنا, رووی لە بواری مۆدێل كرد و بووە نمایشكار, دواتر هاتە نێو بواری نواندن و لە ماوەیەكی كورتدا چەندین خەڵاتی گرانبەهای بە دەست هێنا, ئەمەش وایكرد كە ڕۆژنامەكانی هیندستان نازناوی (پشیلەی بۆلیۆد)ی پێ ببەخشن .
بریانكا شۆپرای دەربارەی ژیانی تایبەتی خۆی لە میانەی دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا چەندین نهێنی دركاند, ئەمەش تا راددەیەك جەماوەرەكەی تووشی شۆك كرد, بریانكا دەربارەی ئەم نهێنییانە دەڵێ: لە ساڵی 2002 دایكی عاسم میرشانتی خۆشەویستەكەم كۆچی دوایی كرد, ئەم ئافرەتە زۆر لە منەوە نزیك بوو, زۆریش یەكترمان خۆشدەویست, بۆیە كۆچكردنی بۆ من ئاسان نەبوو, لە ئەنجامدا من دووچاری بارێكی دەروونی سەخت بوومەوە و تووشی داڕووخان بووم, بۆیە لە ماوەیەكی كورتدا سێ جار هەوڵی خۆكوشتنم دا, لە یەكێك لەو هەوڵانەی ویستم خۆم لە بەلەكۆنەی خانووەكەم فڕێدەمە خوارەوە .
ئەستێرەكەی بۆلیود ئەوەشی گوت: ئەم هەوڵانەی خۆكوشتن بەر لەوە بوو كە بێمە بۆڵیۆد, چونكە دواتر بە ووردی بیرم لە بابەتەكە كردەوە و سوودێكی زۆرم لەو هەڵەیە وەرگرت و هاندەرم بوو بۆ ئەوەی ببم بە ئافرەتێكی بەهێز و ئەستێرەیەكی ناسراو كە بەرگری لە كۆمەڵگە و وڵاتی خۆم دەكەم لەسەر ئاستی جیهان و دەمەوێ ببمە نموونەیەك بۆ ئەو ئافرەتانەی كە بە هەوڵ و كۆششیان لە ژیاندا سەردەكەون .
لەلایەكی دیكەوە یەكێك لە بەڕێوەبەری كارەكانی بریانكا ڕایگەیاند: ئێستا بریانكا ئافرەتێكی بەهێزە و دەتوانێ ڕووبەرووی گرفتەكانی ژیان ببێتەوە, بەڵام لە سەرەتادا بەو شێوەیە نەبوو بە دەست زۆر گرفتەوە گیرۆدەوە بوو, كە دواتر توانی بەسەریاندا زاڵ بێت .
Top