جاكي شان:خؤزگە سوپەرمان دەبووم
لەم بارەوە جاكی شان دەڵێ: چۆن لە فيلمەكان بەرگری لە كەسانی بێتاوان دەكەم، ئەگەر بمتوانيبا بە هەمان شێوە گشت تواناكانی خۆم دەخستەگەڕ بؤ برگريكردن لەو كەسانەی دەبنە قوربانيی كردەوە تيرۆريستييەكان، كێ و لە هەر كوێیەك بن، زؤر لەو منداڵانەی فيلمەكانم دەبينن، پێيانوايە من وەكو سوپەرمانم و دەتوانم هەموو كارێك ئەنجام بدەم، منيش خۆزگە دەخوازم ئەم توانايەم هەبوايە، وەك فڕين بۆ ئەوەی خەڵك لە مردن ڕزگار بكەم و گشت تيرۆريستان لە سةرتاسەری جيهان لەناو ببەم و بيانخەمە زيندانەوە، بەڵام كاتێك ئەو رووداوانە دەبينم، هەست دەكەم من كەسێكی بێ توانام و ناتوانم سوود بە جيهان بگەیەنم، تەنيا دەتوانم وەكو هەموو كەسانی تر نزا و پاڕانەوە بكەم بۆ قوربانييانی تيرۆر.
شایەنی وتنە يەكێك لەو فيلمانەی كە بەم دواييە جاكی شان بەشداری تێدا كرد، فيلمی (فورين) بوو كە تێیدا رووبێڕووی تيرۆريستان دەبێتەوە, ئەو ڕۆڵەی كە لەو فيلمەش پێ بەخشرا وەرچەرخانێكی نوێ بوو لە ژيانی هونەریی خۆيدا، چونكە رۆڵی باوكی كچێك دەبینێت كە دەبێتە قوربانيی كردەوەیەكی تيرۆريستی، بەڵام دامودەزگاكانی پۆليس ئامادە نين بؤ دۆزینەوەی ئەنجامدەران يارمەتیی بدەن، بۆیە بە تەنيا رووبەڕوويان دەبێتەوە و لەم نێوەندەدا چەند زانيارييەكی ترسناكی دەربارەی تيرۆريستان دەست دەكەوێت.