دیلان گۆرانییەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
ئەو خانمە گۆرانیبێژە، ھیچ زانیارییەکی لەسەر گۆرانییە نوێیەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا بڵاوی بکاتەوە.
دیلان خەڵکی ھەولێرە، چەند ساڵێکە لەگەڵ خانەوادەکەی لە ئەڵمانیا دەژین، کچی ھونەرمەندی میوزیکژەن (ڕزگار خۆشناو)ـە، چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی بڵاو کردووەتەوە.