دیلان گۆرانییەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

دیلان گۆرانییەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
خانمە گۆرانی بێژی كورد, دیلان خۆشناو کە ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاو کردووەتەوە و بڕیارە بەم زوانە گۆرانییەکی نوێ بە ناوی (ھەتا مابم) بڵاو بکاتەوە.

ئەو خانمە گۆرانیبێژە، ھیچ زانیارییەکی لەسەر گۆرانییە نوێیەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا بڵاوی بکاتەوە.

دیلان خەڵکی ھەولێرە، چەند ساڵێکە لەگەڵ خانەوادەکەی لە ئەڵمانیا دەژین، کچی ھونەرمەندی میوزیکژەن (ڕزگار خۆشناو)ـە، چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی بڵاو کردووەتەوە.
Top