زەرافەیەك دەرهێنەرێكی بەریتانی دەكوژێت

زەرافەیەك دەرهێنەرێكی بەریتانی دەكوژێت
دەرهێنەری بەریتانی (كارلۆس كارڤالۆ)ی تەمەن 47 ساڵ لە كاتی وێنە گرتنی زنجیرە دراماكەی كۆچی دوایی كرد, ئەم ڕووداوە لە كاتێكدا ڕوویدا كە كارلۆس خەریكی وێنە گرتنی زنجیرە درامایەك بوو كە باسی لە خێزانێك دەكرد نەخۆشخانەیەكی تایبەتیان بە ئاژەڵان دامەزراندبوو لە دارستانەكانی باشووری ئەفریقیا .

بە پێی یەكێك لە شایەتحاڵەكان دەركەوت كە كارلۆس زۆر لە زەرافەیەك نزیك بوویەوە و چەند وێنەیەكی گرت بەڵام لە ناكاو زەرافەكە سەری دەكێشێت بە جەستەی كارلۆس و بە بەرزایی 16 پێ (كە دەگاتە نزیك پێنج مەتر) فڕێی دەدات و لە سەر كەلەی سەری بەردەبێتەوە .

دوای گەیاندنی ئەم دەرهێنەرە بۆ یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری (جۆهانسبرگ)ی باشووری ئەفریقا, بەڵام هەوڵەكان بێ سوود دەبن , چونكە سەری زۆر بە توندی بەر زەوی كەوتبوو و گیانی لە دەستدا .
Top