(یارا)ی گۆرانیبێژی لوبنانی كە هەمیشە هاندەری یانەی بەرشلۆنە بووە , ئەمڕۆ یەكشەممە 6-5-2018 چاوی بە ئەستێرەی تۆپی پێی یانەی بەرشلۆنە (لیۆنیل میسی) دەكەوێت , ئەم هەواڵە بە گرتە ڤیدیۆییەك بڵاو بوویەوە كاتێك كە یارا دەردەكەوێت لە پاڵ (میسی)یەوە كە چەند وێنەیەكی لە گەڵ دەگرێت.
لە ماوەكانی ڕابردوودا ئەم زۆر هاوسۆزی و پشتیوانییەی یارا بۆ یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی كێشەیەكی زۆری بۆ درووست كردبوو كە هەندێك بە ڕەخنە و گاڵتە جاری باسیان لێوە دەكرد .