گۆرانیبێژی لوبنانی نانسی عەجرەم ڕایگەیاند كە ئەو بەشداری لە كارێكی دۆبلاژكردن دەكات, ئەم كارە بریتییە لە ڕۆڵ گێڕانی نانسی بە دەنگی لە زنجیرە كارتۆنی (Powerpuff girls) كە لە كەناڵی (cartoon network) بە زمانی عەرەبی نمایش دەكرێت , هەر بەم هۆیەوە نانسی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام وێنەیەكی ئەم زنجیرە كارتۆنەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند كە ئەو ڕۆڵی (بەلیس) دەگێڕێت , بڕیارە یەكەم ئەلقەی ئەم زنجیرە كارتتۆنییە لە دەی ئەم مانگە نمایش بكرێت .