(مایا) لە شەقامەكانی لەندەن بەم شێوەیە دەركەوت

(مایا) لە شەقامەكانی لەندەن بەم شێوەیە دەركەوت
دوای ئەوەی كە ئەكتەر و گۆرانیبێژی لوبنانی لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دزی لێ كرا بەم شێوەیە گەڕایەوە ئۆتێلەكەی, لە گرتە ڤیدیۆییەك كە لە ئێستادا بڵاوبووەتەوە, مایا بە تەنها ڕۆبێك و جانتایەكەوە پێدەكەنێت و دەچێتە ناو ئۆتۆمبێلەكەی تاكو بگەڕێتەوە بۆ ئەو ئۆتێلەی وا تێیدا دەمێنێتەوە .

مایا خۆی ئەم گرتە ڤیدیۆییەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئانستگرام بڵاوی كردووەتەوە و لەسەری نووسیویەتی كە دزی لێ كراوە و بەو شێوەیە گەڕاوەتەوە ئۆتێلەكەی .

لە ئێستادا مایا دیاب خەریكی ئامادەكردنی گۆرانییەكی نوێیە بە ناوی (بعدو),كە بڕیارە بەم نزیكانە سەرجەم كارەكان تەواو بێت و بڵاوبكرێتەوە .
Top