گۆران ساڵح گۆرانییه‌كی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه
گۆران، خۆی تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده كردووه، دیه‌م جه‌لیل كاری میوزیكی بۆ كردووه، هه‌روه‌ها گرووپی جی فایف كاری كلیپكردنی گۆرانییه‌كه‌یان كردووه، بڕیاره به‌م زووانه كلیپه‌كه بڵاو بكرێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌رواز حوسێن هاوسه‌ری گۆران خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند گۆرانییه‌كی نوێیه و گۆران به‌شێك له كاره هونه‌رییه‌كانی بۆ كردووه.
گۆران ساڵح مامۆستای به‌شی میوزیكی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێره، چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه.