دڵنیا ڕەزازی وێنەیەکی کۆنی دایکی بڵاوکردەوە.
وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێ، مەرزییە فەریقی گۆرانی دەڵێت و زەکەریا عەبدوڵڵاش میوزیک دەژەنێت.
زەکەریا عەبدوڵڵا، کە ماوەی هەشت ساڵە ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەریی بڵاو نەکردووەتەوە، پێش ئەوەی دەست بە گۆرانی گوتن بکات، وەک میوزیکژەن کاری کردووە و میوزیکی بۆ ھونەرمەندان زیاد ئەسعەد و کامەران ساڵح ژەنیوە.
مەرزییە فەریقی، کە هاوسەری هونەرمەند ناسر رەزازی بوو، هونەرمەندی ناوداری کورد، دەیان سروود و گۆرانیی نیشتیمانی چریکاندووە. لە رۆژی 18/9/2005 لە نەخۆشخانەیەکی سوید، کۆچی دوایی کرد.