دڵنیا ڕەزازی وێنەیەکی کۆنی دایکی بڵاوکردەوە.

دڵنیا ڕەزازی وێنەیەکی کۆنی دایکی بڵاوکردەوە.
دڵنیا ڕەزازی، خانمە گۆرانیبێژی کورد، وێنەیەکی کۆنی مەرزییە فەریقیی دایکی و زەکەریا عەبدوڵڵای ھونەرمەندی گۆرانیبێژ, لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بڵاو کردووەتەوە.

وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێ، مەرزییە فەریقی گۆرانی دەڵێت و زەکەریا عەبدوڵڵاش میوزیک دەژەنێت.

زەکەریا عەبدوڵڵا، کە ماوەی هەشت ساڵە ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەریی بڵاو نەکردووەتەوە، پێش ئەوەی دەست بە گۆرانی گوتن بکات، وەک میوزیکژەن کاری کردووە و میوزیکی بۆ ھونەرمەندان زیاد ئەسعەد و کامەران ساڵح ژەنیوە.

مەرزییە فەریقی، کە هاوسەری هونەرمەند ناسر رەزازی بوو، هونەرمەندی ناوداری کورد، دەیان سروود و گۆرانیی نیشتیمانی چریکاندووە. لە رۆژی 18/9/2005 لە نەخۆشخانەیەکی سوید، کۆچی دوایی کرد.
Top