شارا بەرهەمە هونەرییەکانی لە مزگەوتێكدا نمایش كرد
هونەرمەند شارا بابان لەلێدوانێکیدا ڕایگەیاند: "هەمیشە بیرم لای ئەو شتانەیە کە پێشووتر نهكراون ، بیرۆکەی پڕۆژەی نمایشەکەم لە مزگەوت کۆمەڵێک شت لە خۆ دەگرێت، ئامانجی سەرەکیم ئەوەیە هونەر دەبێت لەهەموو شوێنێک هەبێت چ مزگەوتیش کە شوێنێکە بۆ مروڤ خزمەتی مرۆڤایەتی دروست بووه".
هەروەها گوتیشی: پێویستە هونهر لەچوارچێوەی هۆڵ بێتە دەرەوە، ئاشت بکرێتەوه لەگەڵ بینەر ببێتە کلتوور و دەبێت هونەر لە هەموو شوێنێک هەبێت".
شارا بابان خە ڵکی شاری سلێمانییە و دانیشتووی شاری هەولێرە، تەمەنی 29 ساڵە و لە ساڵی 2003وە کاری هونەری دهكات، پێنج پێشانگای تایبهتی كردووهتهوه و بهشداریشی له 87 پێشانگای هاوبهش كردووه و چهندجارێك خهڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە .
basnews