ئەمال فەرید دەچێتە خانەی بە ساڵا چوانەوە
بەڵام لە ئێستادا ئەم خانمە ئەكتەرە بۆ ماوەیەكی كاتی لە خانەی بە ساڵاچواند لە لایەن چەند كەسانێكەوە لە ژێر چاودێریدایە , كە لەوێدا چارەسەری سرووشتی وەردەگرێت تا بە تەواوەتی لەو قۆناغە سەختانە دەربازی بێت, ئەم بڕیارەش لەسەر داواكاری ئەمال فەرید خۆی بووە و ئەم هەنگاوەی پێ باشتر بووە كە لەوێدا لە ژێر چاودێری بێت . كە ئەم كارەش لایەنی بەرپرسی ئەو وڵاتە لە ئەستۆی گرتوووە و لە نزیكەوە چاودێری دەكەن .
ئەمال فەرید لە 1938 لە وڵاتی میسر لە دایك بووە , یەكێكە لە هەرە ئەكتەرە دیارەكانی سینەمای میسری , سەرەتای كارەكانی دەگەڕێتەوە بۆ دەركەوتنی لە گەڵ گۆرانیبێژ و ئەكتەری میسری عەبدولحەلیم حافز و فاتن حەمامە , وە لە كۆتایی ساڵانی شەستەكاندا وازی لە كاری فیلم و سینەما هێنا , بەڵام بە دوای ماوەیك دیسانەوە دەستیپێكردەوە و دوو كاری سینەمایی ئەنجامدا وە لە دوای ئەمەوە بە تەواوەتی لە كاری فیلم و سینەما دوور كەوتەوە .