چارلز تیرۆن بە شێوەیەكی جیاواز دەركەوت
ئەم جارەیان چارلز تیرۆنی تەمەن 42 ساڵ وەك سوپرایزێك بۆ جەماوەر دەركەوت، چونكە لە جیاتی ئەوەی بە لەشێكی رێك دەركەوێت كە پێی ناسراوە بە قەڵەوی و لەشێكی پڕ دەركەوت دوای ئەوەی كێشی بە بڕی نزیكەی 26 كیلۆگرام زیادی كردووە.
هۆكاری قەڵەوبوونی تیرۆن بۆ ئەو رۆڵە دەگەڕێتەوە كە لە فیلمی “tully” پێی دەسپێردرێت ئەویش رۆڵی دایكێكە كە تووشی خەمۆكی دەبێت، بەڵام تیرۆن رایگەیاند: دوای ئەوەی كێشی لەشم زیاد بوو، هەستم بە خەمۆكی كرد، چونكە من رۆژانە كاتژمێر دووی بەیانی لە خەو هەڵدەستام بۆ ئەوەی پەنیر و بورگر بخۆم، لە سەرەتادا كارەكە بۆ من ئاسایی بوو بەتایبەتی لە سێ هەفتەی یەكەم هەموو ئەو شتانەم دەخوارد كە بە درێژایی ژیانم خۆم لێیان بێبەش كردبوو، بەڵام دواتر بارودۆخەكەم گۆڕا بەجۆرێك هەستم كرد كە تووشی خەمۆكی بووم.
تیرۆن زیاتر وتی: سەرەتا منداڵەكانم وایان هەست دەكرد كە من سكپڕم ئەمەش بۆ من سەخت بوو و ماوەی ساڵ و نیوێكی خایاند تاكو كێشم بگەڕێتەوە شێوەیەكی ئاسایی و ئەو ماوەیە بۆ من وەك دۆزەخ وابوو. شایەنی باسە هەر یەكە لە ماكنزی دیڤیس و رۆن لیڤینجستۆن و مارك دۆبلاس بەشداریی لەو فیلمەدا دەكەن كە لە نووسینی دیابلۆ كودی و دەرهێنانی جیسۆن رایتمانە و بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا نمایش بكرێت.