ئەگەر هەیە دوو پرۆسەی هاوسەرگیری لە بۆلیوود ئەنجام بدرێت

ئەگەر هەیە دوو پرۆسەی هاوسەرگیری لە بۆلیوود ئەنجام بدرێت
هەردوو ئەكتەر و ئەستێرەی ناسراوی بۆلیود دیبیكا پادۆكۆن و رانفیر سینغ ئەگەرێكی زۆر هەیە بەم نزیكانە هاوسەرگیری ئەنجام بدەن , ئەمەش بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (Mumbai mirror) كە ئەگەرێكی زۆر هەیە لەم چەند مانگەدا هاوسەرگیری ئەنجام بدەن , لە ئێستادا ئەم دوو ئەستێرەیە لە وڵاتانی ئەوروپا سەرقاڵن بەم پرۆسەیە و بە نیازن شوێنێك دەستنیشان بكەن بۆ ئەوەی ئاهەنگەكەی لێ ساز بكرێت .

هەر بە پێی ڕاپۆرتی ئەم سەرچاوەیە هاتووە كە پلانەكەیان بەم شێوەیە دەبێت , ئاهەنگێكی دوور لە كامێرا و ڕۆژنامەنووسان , وە بە كۆبوونەوەی و كەسانی نزیكی هەردوو لا,وە دوو ئاهەنگ ئەنجام دەدرێت یەكیان لە (مۆمبای)ی وڵاتی هیندستان ئەمەش وەكو پێشوازییەك لە مێوانان بۆ ئاهەنگە گەورەكە .

لە لایەكی تریشەوە ئەستێرەی بۆلیوود (سونام كابوور) و گەورە بازرگانی هیندی (ئەناندا ئاهۆجا) ئەگەرێكی بە هێز هەیە كە ئەوانیش هەر بەم نزیكانە هاوسەرگیری ئەنجام بدەن , لە دوا دیداری لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا ئەم پرسیارە ئاراستەی سونام كرا بەڵام ئەو بە بەڵێ و نەخێر وەڵامێكی تەواوی نەدایەوە و ڕایگەیاند كە هەموو شتێك بۆ كاتی خۆی و من لە ئێستادا بۆ باسی فیلمی (verre de wedding) لێرە ئامادەم .
Top