مالیكا نهێنییەكی گرنگ ئاشكرا دەكات

مالیكا نهێنییەكی گرنگ ئاشكرا دەكات
لە بۆڵیۆد خانمە ئەكتەر و سەماكار مالیكا ئەرورا بە یەكێك لە ئەكتەرە جوان و بە جورئەتەكان دادەنرێت، هەروەها بەوەش ناسراوە كە زۆر راشكاوانە قسە دەكات و هەرچییەكی هەبێت نایشارێتەوە ئەگەر زیانی بۆ كەسایەتی خۆیشی هەبێت.
لە میانەی بەرنامەیەكی گفتوگۆییدا كە بەم دواییە نمایش كرا، مالیكا نهێنییەكای سەیری تایبەت بە ژیانی خۆی بڵاوكردەوە، مالیكا دەربارەی ئەو شوێنەی كە حەز دەكات لێی بخەوێت و ئەو سیفاتانەی كە لە پیاودا سەرنجی رادەكێشێت، دەربارەی ئەو شوێنەی لە قەرەوێڵە زۆر حەز دەكات لێی بخەوێت، وتی: حەز دەكەم هەمیشە لە لوتكە بم جا نازانم بینەر چۆن لە لوتكە تێدەگەن، من مەبەستم شوێنی سەرەوەی قەرەوێڵەیە، سەبارەت بە پیاوی سەرنجڕاكێشیش وتی: بێگومان هەر ئافرەتێك ئارەزووی لە جۆرە پیاوێكە كە سەرنجی رادەكێشێت و ئەمەش بەپێی ئافرەتەكە دەگۆڕێت، من خۆم حەز لەو پیاوانە دەكەم كە هەمیشە پێبكەنن و ریشیان درێژ بێت.
لەلایەكی دیكەوە سەبارەت بە ژیانی تایبەتیی، مالیكا كە بەر لە ماوەیەك لە ئەرباز خانی برای سەلمان خان جیابۆوە، ئێستا لە پەیوەندییەكی خۆشەویستی بەهێزدایە لەگەڵ ئەستێرەی بۆڵیۆد ئارجو كاپوور.
Top