لە ئەنجامی هەڵەیەكی خۆیدا، جانسو دزی لێكرا

لە ئەنجامی هەڵەیەكی خۆیدا، جانسو دزی لێكرا
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە شاری ئیستەنبول خانمە ئەكتەری توركی جانسۆ كە بە عایشە ناسراوە رایگەیاند كە دزێك خۆی خزاندووەتە نێو ماڵەكەی و توانیویەتی چەند كەلوپەلێكی گرانبەهای نێو ماڵەكەی بدزێت و بەشێكی ماڵەكەیشی وێران كردووە.
جانسۆ دەربارەی ئەم رووداوە زیاتر وتی: دزەكە چەند پارچە زێڕێكی تایبەتی منی بردووە كە نرخەكەیان بە نیو ملیۆن لیرەی توركی دەخەمڵێندرێت، من دان بەوەدا دەنیم كە ئەو كارە لە ئەنجامی هەڵەی من روویداوە، چونكە زێڕ و كەلوپەلە گرانبەهاكانم لە سندوقێكی ئاسنیندا هەڵنەگرتبوو و زۆر گرنگیم بەو بابەتە نەدابوو، لە ئەنجامدا تووشی دزین هاتم و هیوادارم پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەكان بتوانن دزەكە دەستگیر بكەن.
لەلایەكی دیكەوە جانسۆ ئەو پڕوپاگەندانەی رەتكردەوە كە دەربارەی پەیوەندی خۆشەویستیی نێوان خۆی و ئەنجین ئەكیوریك بڵاوكراونەتەوە، هەر لەو بارەیەوە وتی: هیچ شتێك لە نێوانماندا نییە و تا ئێستا بە نهێنی چاومان بە یەك نەكەوتووە، چونكە ئەگەر یەكترمان بینیبا ئێوە دەتانبینین و وێنەشتان بڵاودەكردەوە.
لە هەمان كاتدا ئەنجین ئەكیوریك ئەویش لەلایەن خۆیەوە ئەو هەواڵانەی رەت كردەوە و وتی: زۆر جار گوێمان لەو جۆرە قسە بێ بنەمایانە دەبێت كە هیچیان بەسەر راستییەوە نییە، من نازانم هەندێك لە میدیاكان هەواڵی وا لە كوێ دەهێنن و چۆن دەتوانن بڵاوی بكەنەوە، بێ ئەوەی دڵنیابن لە راستی و دروستیی هەواڵەكان و كاریگەریی هەواڵەكە لەسەر ئەو كەسانە؟ ئەوان تەنیا بۆ راكێشانی سەرنجی خوێنەران و بینەرانیان هەواڵی وا بڵاودەكەنەوە.
Top