ئاریاس کلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە
مەسعود حەسەن زادە، تێکستەکەی نووسیوە و ئاریاس خۆی ئاوازی بۆ داناوە، لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کاری وێنەگرتن و دەرھێنان بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کراوە.
ئاریاس خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، کلیپەکانی لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی زۆریان ھەیە.