گۆرانییەکی حەسەن زیرەك لە فۆرمی میوزیكی رۆك دادەرێژرێتەوە
كاركردن لەسەر گۆرانییە فۆلكلۆرییەكان و داڕشتنەوەیان لە فۆرمێكی نوێدا، بووەتە نەریتێكی نوێی هونەرمەندانی تاراوگەنشین. هەندێكیان بە جاز، بەشێكیان وەك سیمفۆنیا و لە نێویشیاندا پیانۆژەنێكی كوردی دانیشتووی سوید بەناوی سامان تەها، گۆرانییەکی حەسەن زیرەكی لە فۆرمی میوزیكی رۆك بڵاو دەكاتەوە.
ئەو جەخت لەوەش دەكاتەوە، كارەكانی حەسەن زیرەك تەنیا بەشێك نییە لە یادگارییەكان، بەڵكو دەنگێكە بۆ هەموو نەوەكان. ئەو شانازی بەوەوە دەكات لە ماڵەكەی و لە كونجی ژوورێكی بچووكیدا داهێنانەكانی دەكات، بەتایبەت بۆ كارێكی تایبەتی لەو شێوەیە، كە زیندووكردنەوەی ئاوازەكانی حەسەن زیرەكە و لای ئەو زۆر گەورەیە. بەڵام لە ستۆدیۆیەك تەواویان دەكات، كە هەمان ئەو ستۆدیۆیەیە گۆرانیبێژە جیهانییەكان كاری لێ دەكەن.
سامان تەها زیاتر لە دە ساڵە لە وڵاتی سوێد دەژی و لە بواری میوزیك، دابەشكردن و ئاواز دانان و ژەنینی پیانۆ پسپۆڕە.
rudaw