كارزان فارووق و شاباز زه‌مانی گۆرانی دوێت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
شاباز زه‌مانی، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)ـدا، له‌مباره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه بەم نزیكانە گۆرانییه‌كه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
گۆرانییه دوێته‌كه به ناوی (سه‌رخه سه‌ر باڵم)ـه، له شاری سلێمانی كاری كلیپكردنی بۆ كراوه، ئه‌و گۆرانییه پێشتریش چه‌ند گۆرانیبێژێكی تر دووباره‌یان كردووه‌ته‌وه.
شاباز زه‌مانی، پێشتر هیچ گۆرانییه‌كی به‌شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژانی دیكه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.