لە ئاهەنگێكی حەمادە منداڵێك بووە قوربانی

لە ئاهەنگێكی حەمادە منداڵێك بووە قوربانی
ڕۆژی سێشەمەی هەفتەی ڕابردوو گۆرانیبێژی میسری حەمادە هیلال ئاهەنگێكی ساز كرد , بە ئامادە بوونی ژمارەیەكی زۆر لە جەماوەر و هەوادارانی ئاهەنگەكە بەڕێوە چوو , بەڵام ئەوەی كە ڕوویدا لەو ئاهەنگەدا ئەوەبوو كە كچێكی تەمەن هەشت ساڵ بە ناوی (سدن مەحمود) گیانی لە دەستدا , ئەمەش بە هۆی تەزووی كارەباوە , كە دوای ئەوەی هەوڵی ڕزگار كردنی درا بەڵام هەوڵەكان بێ ئەنجام بوون .

حەمادە هیلال لە یەكێك لە كەناڵێكی وڵاتەكەیەوە لە ڕێی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی ئەو منداڵە دەربڕی و ڕایگەیاند كە ئەو لە كاتی ئاهەنگەكە ئاگاداری ئەم ڕووداوە نەبووە ئەم ڕووداوەیان لێ شاردەوە و ڕۆژێك دوای ئاهەنگەكە ئەم هەواڵەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كەوتووەتە بەر چاو , وەك دیار بوو ئەم ڕوووداوە زۆر كاریگەری لەسەری هەبوو و دەستی كرد بە گریان و دیسانەوە هاوخەمی خۆی دەربڕی ووتی كە چەند جارێك هەوڵم داوە كە چاوم بە دایك و باوكی ئەو منداڵە خوالێخۆشبووە بكەوێت بەڵام نەمتوانیوە هیوادارم كەسێك هاوكاریم بكات تا لێیان نزیك ببمەوە, هەر لە دوای ئەمانەوە حەمادە وێنەیەكی منداڵەكەی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام دانا و هاوخەمی خۆی دەربڕی .

لە لایەكی ترەوە باوكی (سدن) دەڵێت من بێ دەنگ نابم و ئەم ڕووداوە بە كەمتەرخەمیی سەرپەرشتیاری ئاهەنگەكە دەبینم , وە دەبێت لایەنی تاوانبارر بە سزای خۆی بگات .
Top